ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ تەوەری گرنگ بدات.

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانە کە پشکی لایەنە سوننەکانە.

 بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت تەوەرێکی دیکە بڕیاردان دەبێت لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەروەها تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانە لەسەر ئەوەی رۆژی جەژنی غەدیر بکرێتە پشووی فەرمی لە عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار