لەماوەی سەرۆکایەتیی ئیبراهیم رەئیسیدا 904 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەماوەی سەرۆکایەتیی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران 904 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "کۆڵبەر نیوز" بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵی سەرۆک کۆماری ئیبراهیم رەئیسی 904 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

هەر بەپێی ئامارەکانی ئەم ماڵپەڕە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی تایبەت بە کۆڵبەرەکان، لە رێکەوتی 3ی ئابی2021ەوە تا 19ی ئایاری 2024، لانیکەم 119 کۆڵبەر لە سنوورەکان کوژراون و 785 کۆڵبەر برینداربوون.

رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای ئازربیجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و تێکشکا دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان توانرا هەلیکۆپتەرەکە بدۆزرێتەو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار