دواى گەڕانەوەى پێنج کورسى کۆتا گۆڕانکارى لە کورسى پارێزگاکان دەکرێت
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەلەبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی نوێ دەدرێتە لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وادەی ئەنجامدانیشی ئاشکرادەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەلەبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، "دواى گەڕانەوەى پێنج کورسى کۆتا گۆڕانکارى لە کورسى پارێزگاکان دەکرێت و کورسیەکانی پارێزگای هەڵەبجەش هیج گۆرانکاریەکی بەسەردا نایەت، کۆمیسیۆنیش دەتوانێت لە مانگى تشرینى یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی نوێ دەدرێتە لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و وادەی ئەنجامدانیشی ئاشکرا دەبێت و سەرلەنوێ تیروپشک بۆ ژمارەى لیست و بەربژێرەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمیسیۆن بۆ ماوەی شەش مانگ و تاوەکو 6ی کانونی دووەمی 2025 درێژکردەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.