د. نەرمین مەعروف: بودجه‌ی 2024 هیچ ده‌قێكی نوێی تێدا نییه
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند،”كه بودجه‌ی 2024 هیچ ده‌قێكی نوێی تێدا نییه‌و هیچ ده‌قێكش هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ 23ی ئایاری 2024، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سازدا تایبه‌ت به گفتوگۆكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024.
لە بارەوە د.نه‌رمین مه‌عروف له ئەندامی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە: "ئه‌م بودجه‌یه ته‌نها بریتییه له چه‌ند خشته‌یه‌ك كه بڕی داهات و خه‌رجییه خه‌مڵێندراوه‌كانی بۆ ساڵی 2024 تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، پشتبه‌ست به بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 77ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه كه پارساڵ په‌سه‌ندكرا، بۆ هه‌رسێ ساڵه‌كانی (2023، 2024، 2025)".
د. نەرمین مەعروف، ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌هه‌مان شێوه‌ی پارساڵ بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو به سێ ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه و به نرخی 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك خه‌مڵاندنی بۆ كراوه و به‌مانه‌وه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی 1300 دینار به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلار".
ڕۆژی سێشه‌ممە 21ی ئایاری 2024 پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای بودجه بۆ ساڵی 2024 له دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.