دووهەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بانکی TBI کرا 

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکرێت لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حوکمەتی هەرێمی کوردستان. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024, وەزارەتی دارایی و ئابووری حوکمەتی هەرێمی کوردستان هەڵسا بە ناردنی ناو و زانیاریی ( 453 ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بانکی TBl.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: " لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی ( 453 ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان".

ئەوەیشی خستۆتەڕوو،"حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار