کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کۆتایی هاتووە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، کە هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان کۆتایی هاتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2024، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاندووە "درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم و كۆمسیۆن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕگەی دوەمی سیستمی تۆمارکردن دەدات، لایەنە نوێیەکان دەرفەتیان دەبێت بۆ خۆتۆماركردن تا له‌رێگه‌یه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن".

وتوشیەتی، "هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان کۆتایی هاتووە و چاوەڕێی وادەی نوێین کە دیاری دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هیچ وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارینەکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو وادەیەکی نوێ دیاریبکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار