حەماس دەڵێت: هێرشێکی مووشەکیی گەورەیان بۆ سەر تەلئەڤیڤ کردووە؛ ژمارەی مووشەکەکان هەشت بوون

4 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

حەماس بە مووشەک لە غەززەوە هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل و دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئەو وڵاتە دەبیسترێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-5-2024، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، هێرشی مووشەکی لە غەززەوە بۆ سەر تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کردووە. ئەوە چوار مانگە یەکەم جارە حەماس هێرشی راستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل بکات، میدیای فەرەنسی دەڵێت، یەک کەس لە هێرشەکەدا برینداربووە و حکومەتی ئیسرائیلیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

حەماسیش لە تەلەگرام رایگەیاندووە، "هێرشێکی گەورەی مووشەکیی بۆ سەر تەلئەڤیڤ کردووە. حەماس بە هەشت مووشەک لە رەفەحەوە هێرشەکەی بۆ سەر تەل ئەڤیڤ کردووە و زۆرینەی مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئیسرائیلەوە خراونەتە خوارەوە".

جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ حەماسدا لە دوای رووداوەکانی حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکرد کە چەکدارانی بزوتنەوەکە پەلاماری ئیسرائیلیاندا و 1139 هاووڵاتی، منداڵ و پۆلیسیان کوشت و 240 کەسیشیان بە بارمتە گرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار