نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كرد
6 مانگ لەمەوپێش
هاولاتی
نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر، پێشوازی لە ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی، ئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد و لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبوونەوە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/5/26 نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئه‌حمه‌د بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، کۆبونەوەکی ئەنجامدا، تیدا، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
شاندەکە ئەوەیان خستەڕوو، كه وڵاتی قەتەر متمانه‌ى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و خوازياره له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا زياتر بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ به فه‌رمى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه.
باسیانلەوەشکرد، ئامادەن، كه له بواره‌كانى وزه، گه‌شتيارى، كشتوكاڵ، خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى لە شاندی قەتەر، خۆشحاڵيى خۆى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، كه زه‌مينه‌ى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌باره، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخاندا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى وڵاتی قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى ،کە زۆر هاوبه‌شييان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌يه.