بانکی رەشید پێدانی بەشی چوارەمی قەرزی راگەیاند
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشی چوارەمی پێدانی قەرز لە لایەن بانکی رەشید راگەیەنرا، کە بڕەکەی 20 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ئی ئایاری 2024, بانکی رەشید رایگەیاند، کە بەشی چوارەمی پێدانی قەرز دەستپێدەکەن، کە هەریەک لە گەنج، دەرچووان و ئەوانە دەگرێتەوە بەدوای کاردا دەگەڕێن و ئەو کەسانەشی دەیانەوێت قەرز لە بانکەکە بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ وەرگرتنی قەرزەکە هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگای بانکەکەوە داواکاری پێشکەش بکەن و لەماوەیەکی کورتدا پارەکەیان پێدەدرێت، کە بڕەکەی 20 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات و پێشکەشکردنەکەش تەنها لەڕێگای بانکی رەشیدەوە دەبێت و پێویستی بە هیچ ناوەندێک نییە.
بابهتی پهیوهندیدار