شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ  پرسی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شاندێکی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا".

ئاماژە بەوەشکراوە، "شاندەکە بەدواداچوون بۆ پرسی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچە كوردستانییەكان دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی فیدراڵ كۆدەبنەوە".

ئەم سەردانەی شاندی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، كێشەی خاوەندارێتی زەوییە كشتوكاڵییەكان لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و عەرەبە هاوردەكان كێشە بۆ جوتیارانی كورد دروستدەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار