تەیف سامی، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی عێراق، "ئەو بڕەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دیاریکراوە، هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دەنێردرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، لیژنەی دارایی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، کۆبوونەوە، تێیدا چەند پرسێک گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەگەڵ پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و پرۆسەی 'تەوتین'کردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەو بڕەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دیاریکراوە، هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دەنێردرێت".
وتیشی، "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نییە و ئێستا لیستیی مووچەکانیان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی تێدادەکرێت و دواتر پارەکەیان بۆ دەنێردرێت".