وەک پاڵپشتییەک بۆ غەززە لە بەغدا هێرش کرایە سەر دوو خواردنگەی KFC

4 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

لە 48 کاتژمێری رابردوودا لە بەغدا هێرشکراوەتە سەر دوو خواردنگەی مریشکی سوورەکراوی کنتاکی، کە بە کەی ئێف سی ناسراوە.

پۆلیس ژمارەیەک گومانلێکراوی بکەری تاوانەکەیان دەستگیرکردووە.

رۆژی دووشەممە 27-5-2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک گومانلێکراویان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو خواردنگەی کەی ئێف سیی ئەمریکی دەستگیرکردووە.

پۆلیس باسی لەوەکردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، بکەرانی تاوانەکە لایان وایە براندە ئەمریکییەکانی وەک خواردنگەی کەی ئێف سی پاڵپشتیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکەن.

لە هێرشی یەکەمدا دوو پیاو کە بە سواری ماتۆڕسکیلەوە بوون، بۆمبێکییان فڕێداوەتە بەردەم یەکێک لە لقەکانی خواردنگەی کەی ئێف سی لەسەر شەقامی فەڵەستین لە رۆژهەڵاتی بەغدا.

رۆژی دووشەممە، لقێکی دیکەی کەی ئێف سی هەر لە بەغدا هێرشی کراوەتە سەر و ژمارەیەک تۆمەتبار بە داردەستەوە خۆیان کردووە بە خواردنگەکەدا و پەنجەرە و کەلوپەلەکانیان شکاندووە.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکان پێش گەیشتنی پۆلیس بە شوێنەکە هەڵاتوون. ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیسیش کە ئەرکیان پاراستنی شوێنەکەیە سزادراون و بڕیارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار