سبەی لیستی ناوی سێ یەكەمەكانی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ سبەی ناوی سێ یه‌كه‌مه‌كان بۆ دامه‌زراندن ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی‌ ئایاری‌ 2024 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، كه‌ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راسپێردران بۆ خێراكردن له‌ ئاماده‌كاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان.

راشیگەیاند، "وەزارەتەكەیان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەت ئەنجامدا بۆ هەنگاوە كۆتاییەكانی ئامادەكاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (2017 – 2018) تاوەكو (2022 – 2023)، كە وابڕیارە سبەی لیستی كۆتایی ناوەكانیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەم قۆناغەدا پێویستە هەمووان پێكەوە هەماهەنگ و هاوكاریی یەكتربین، بۆ ئەوەی مافی هیچ یەكێك لە سێ یەكەمەكان نەفەوتێت، بۆیە دەبێت لە تۆماركردنی ناوی چواریان و بەشەكانیان و تەواوی زانیارییەكان وردبین و نابێت هیچ جۆرە كەمتەرخەمییەك لەم رووەوە هەستیپێبكرێت".

دەشڵێت،"ساڵانی رابردوو بە هەوڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی توانرا سێ یەكەمەكانی ساڵانی (2015-2016) و (2016-2017) دابمەزرێنین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار