وەزارەتی دارایی عێراق لە %50 داهاتی هەرێمی کوردستانی بەدەست گەیشت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێگەی بەڵگەیەکەوە  بڵاویکردەوە، کە لە %50 داهاتی هەرێمی کوردستانی بەدەست گەیشتووە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2024، میدیاكانى عێراق بەڵگەیەکیان بڵاوكرده‌وه‌،  كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنى 85 ملیار دینار له‌ داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم و دانانى له‌ هه‌ژمارێكى تایبه‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دووشه‌ممه‌ 27ى ئایار، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌،"ڕۆژی دووشەممە بڕی  هەشتاو پێنج ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دیناری لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بەشێوەی نەختینە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

وتیشێ،"کە کۆی گشتی داهاتەکە، دەکاتە لە 50٪ داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار