ئەپیکۆر ئامادەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر)، رایگەیاند، ئامادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتن بەو مەرجەی گەرەنتی ئەوە بدرێت كە پارەی پێشتر و داهاتوویان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2024، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر)، راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئامادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتن بەو مەرجەی گەرەنتی ئەوە بدرێت كە پارەی پێشتر و داهاتوویان پێدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات".

باسی لەوەشکردووە "کە ناوەڕۆکی چەند راپۆرتێکی میدیایی رەتدەکەنەوە، گوایە بەهۆی پێداگری و مەرجەكانی ئەوانەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە، دەشڵێت كە لەسەرەتایی ئەمساڵەوە هیچ كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئەوان و حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵدا ئەنجامنەدراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، " ئامادەیە لەگەڵ هەولێر و بەغداد پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات و داواش  دەکات گفتوگۆی سێقۆڵیش بکرێت لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك تا هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق-توركیاوە دەستپێبكاتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار