غەریب ئەحمەد، پەسەندکردنی خشتەکانی یاسای بودجە دوادەکەوێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەسەندکردنی خشتەکانی یاسای بودجە دوادەکەوێت بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 80 پەرلەمانتاری عێراق ئەم ساڵ بەشداریان لە فەریزەی حەجدا کردووە پەسەندکردنی یاسای بودجەی 2024 دوادەخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024، غەریب ئەحمەد، سەرۆکى لیژنەى ئەوقافى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راگەیاند، "زیاتر لە 80 پەرلەمانتار بەشداریى فەریزەى حەجى ئەمساڵ دەکەن، ئەوەش پەسەندکردنى خشتەکانى بوجەى 2024 لە ماوەى درێژکراوەى وەرزى یاسادانان ئەستەم دەکات".

سەبارەت بە خوێندنەوە بۆ خشتەکانی بودجەش دەڵێت،" پێش جەژنى قوربان، خوێندنەوەى یەکەم و دووەم بۆ خشتەکانى بودجە دەکرێت، بەڵام پەسەند کردنیان دەکەوێتە دواى جەژن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى 2024 وەرزى یاسادانانى بۆ ماوەى مانگێک، تاوەکو نۆى حوزەیران درێژ کردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار