سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێم، سبەی شەممە پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ئایاری 2024، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، سبەی شەممەش پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
دەشڵێت، رۆژی شه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بە رێژەى چوار بۆ پێنج پله لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
دەستەى گشتى کەشناسیى عێراقیش لای خۆیەوە رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینى پلەکانى گەرما بەراورد بە رۆژانى پێشتر لەناوچەکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق نزمدەبنەوە، بەڵام لەهەرێمى کوردستان هاوشێوەى رۆژانى پێشتردەبێت، بۆ رۆژی شەممەو یەکشەمەش دەڵێت، رۆژى شەممە، پلەکانى گەرما لەتەواوى وڵات نزمدەبنەوە، خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ لەهەوادا دەبێت و رۆژى یەکشەممە پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی کوردستان،
هەولێر: 35
سلێمانى: 35
دهۆک: 33
زاخۆ: 34
هەڵەبجە: 37
کەرکوک: 37
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 39.