ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆڵی یۆنامی لە عێراق درێژکردەوە
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2024، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی 19 مانگ رۆڵی یۆنامی لە عێراق درێژکردەوە، واتە ئەرکەکانی یۆنامی لە عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت.
نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) لە ساڵى 2003ـوە لە عێراق کاردەکات. سەرۆکى نێردەکە، نوێنەرى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکانە.
پێشتر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 8ی نیسانى 2024 لە نامەیەکی کە بۆ سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە، داوا دەکات تاوەکو کۆتایی 2025، کۆتایی بە ئەرکى یونامى بهێندرێت لە عێراق، تاوەکو ئەو کاتەش تەنیا کارەکانى لە چەند بوارێک تەواو بکات و رێوشوێنەکانى داخستنى ئەو نێردەیە بگرێتەبەر.
بابهتی پهیوهندیدار