کونسوڵخانەی ئەمریکا هاوڵاتیانی عێراقی ئاگاداردەکاتەوە
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2024، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕێگەی راگەیندراوێکەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی عێراقی دەکاتەوە و دەڵێت، بە کورتەنامە و پەیوەندی پێوەکردنی تر هەڵمەخەڵەتێن، مامەڵەش لە گەڵ هیچ بانکێکدا مەکەن جگە لە بانکی بەغدا بۆ پارەدانی ڤیزای ئەمریکا.
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەشڵێت، ئەگەر پەیوەندیتان پێوەکرا لە رێگەی کورتەنامە یان تەلەفۆن و ئیمێڵەوە بۆ ناردن یاخود حەواڵەکردنی پارە لە بەرامبەر پێدانی ڤیزادا، ئەوە ساختەکارییە و دەبێت خۆتی لێ بەدووربگریت.
ئاماژەی بەوەشداوە، مامەڵە لە گەڵ هیچ بانکێکدا مەکەن جگە لە بانکی بەغداد بۆ پارەدانی ڤیزای ئەمریکا.
ئەوەشی خستۆیەڕوو، مەهێڵن هەڵتانبخەڵەتێنن، تەنیا شوێن کە پارەی ڤیزای گەشتیاریی ئەمریکای لێوە دەدرێت، یەکێك لە لقەکانی بانکی بەغدایە.
بابهتی پهیوهندیدار