ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2024 کۆبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 دوانیوڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 کۆبێتەوە کە لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران".

بودجەى عێراق بۆ ساڵی 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاترە و لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بەشە بودجەیەی لە یاسای بودجەدا بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە بڕێکی باشە، بەڵام جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاسای بودجە پەیوەستە بە پابەندبوونی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەو رێککەوتنەی کە لەنێوانیاندا هەیە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار