ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرادەکات

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2024 لەگەڵ دکتۆر خلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵمان کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی دارایی پەیوەست بە پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تایبەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، پەیوەندی هەیە بە تەواونەبوونی وردبینی لە دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی هەیەتی لەسەر زانیاری و لیستی مووچەکانیان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار