وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پارێزگای هەولێر و دهۆک هاوکاریمان ناکەن لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، سامر مەشکور، بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاکانی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحـی زمانحاڵی حکومەتی عێراقی راگەیاند، "هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هاوکاریمان ناکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، و بۆچوونی وایە هۆکاری سیاسی رێگرە لە هەوڵەکانیان".

سامر مەشکور سەبارەت بە رێژەی ئاوارەکان دەڵێت، "رێژەی ئەو ئاوارانەی لە دهۆک و هەولێرەوە دەگەڕێنەوە کەمن، ئەگەر بەراورد بکرێن بە پارێزگای سلێمانی، کە هەنگاوێکی گەورەی ناوە لەبواری کارئاسانیکردنی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان".

ئەوەشی خستۆتەڕوو،" تیمی گەڕۆکی وەزارەتەکەیان بەردەوام چاودێریی ناوچە ئازادکراوەکان دەکەن و ئاستی ئارامیی تیایاندا لە ئاستێکی باڵادایە، کە هۆکاربووە بۆ گەڕانەوەی زۆرترین ژمارەی ئاوارە لە کامپەکانی سلێمانییەوە".

سامر مەشکور ئاماژە بەوەشدەکات، "دەکاتەوە ناوچە ئازادکراوەکان لە سەرتاسەری عێراق، ئاسایش و ئارامییان تێدا پارێزراوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە".

وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران 43 کۆچبەر دامەزرێنراون پاش ئەوەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار