دکتۆر موسەنا ئەمین، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پڕیەتی لەناوی ساختە بۆیە عێراق قبوڵی ناکات

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای داتای ڕاستەقینە مووچەی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم کۆدی موچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکانی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام عێراق قبوڵی ناکات چونکە پڕیەتی لەناوی ساختە.

وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەزگائەمنییەکاندا، بەرگری، فریاکەوتن، زێرەڤانی، هێزەکانی 70 و 80، لیستی مووچەی سەرجەمیان نێردراوە بەڵام قوبوڵ نەکراون لە لایە عێراقەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگ دەبێت هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی وەرنەگرتووە، تا ئێستاش مووچەخۆرانی مەدەنی مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار