سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمڕۆ هەین 7ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبکات.

دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 600 ملیار دیناری موچەی مانگی ئایاری خستوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ شەممە 8ی حوزەیران یان رۆژی یەكشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، تەواوی پارەكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی.

دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت بۆ ئەوەی پێش پشووی جەژن ئەو پڕۆسەیە تەواو ببێت.

لەبارەی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە، سەرچاوەكە ئەوەی ئاشکراکردووە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان نەكراوە و دیار نیە كەی بەغداد موچەكانیان دەنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار