ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دوو کەمپ لە غەززە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەمپی "البریج" و سەرۆکی شارەوانی ناوچەی "نەسیرات" بە هۆی هێرشی تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی فەلەستینی، ئیسرائیل هێرشە زەمینییەکانی لە ناوچەی "البریج" لە رۆژهەڵاتی ئەم کەمپە تۆخ کردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024 رایگەیاند، "گەڕەێکی نوێی هێرشەکانی خۆی بۆ ناوچەی "البریج" و "دیرالبلح" تۆخ کردۆتەوە، ئامانج لەم هێرشانە لەناوبردنی ئەندامانی چەکداری حەماس ناوبردووە".

نووسینگەی میدیایی حەماس رایگەیاند ، "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بینایەکی سەر بە شارەوانی "نەسیرات" لە ئێوارەی پێنج شەممەدا، ئەیاد ئەلمغاری، سەرۆکی شارەوانی نەسیرات و کوڕەکەی کوژراون".

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی فەلەستینەوە لە نەسیرات لە بەرەبەیانی پێنجشەممەدا، لانیکەم 37 کەس لە قوتابخانەیەک کوژران، کە لە لایەن ئاژانسی یارمەتی گەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خەڵکی فەلەستینەوە بەڕێوە ئەبرا.

وتەبێژی نەخۆشخانەی "شەهیدانی الاقصی" لە "دیرالبلح" رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا 141 تەرم و 380 بریندار لە "نەسیرات" و "دیرالبلح" گەیەندراوەتە ئەم نەخۆشخانەیە، دەوترێت ئەم نەخۆشخانەیە بە تەواوەتی لە رووخاندایە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو بەشە لە قوتابخانەکە کە کراوە بە ئامانج، شوێنی چالاکای هێزەکانی "حەماس، جەهادی ئیسلامی فەلەستین و داعش" بووە. بە پێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، یەکەی ژمارەیەک لە ئەندامانی تایبەتی حەماس کە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، لەم قوتابخانەیە خۆیان شاردبووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار