سوپای ئیسرائیل: حەماس قوتابخانەکەی غەززەی وەک قەڵخانی مرۆیی بەکارهێناوە و 30 چەکدار خۆیان تێدا حەشارداوە

4 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

ئیسرائیل دەڵێت لە هێرشی سەر قوتابخانەکەی غەززەدا 17 چەکداری حەماسیان کوشتووە. ئەمە لەکاتێکدایە، قوتابخانەکە لەلایەن ئاژانسەکانی هاریکاریی مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەکاردەهێنرا.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 6ی حوزەیرانی 2024، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیان بۆ سەر قوتابخانەیەک کرد کە بە گوێرەی بەرپرسانی غەززە هاووڵاتی سڤیلی تێدا بووە و 37 کەس لە هێرشەکەدا کوژراون.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لەو هێرشەدا "17 تیرۆرستی حەماسیان کوشتووە"، کە قوتابخانەکەیان بۆ کارووباری خۆیان بەکارهێناوە. هەر دوای هێرشەکەش سوپای ئیسرائیل وای بڵاوکردەوە، "مۆڵگەیەکی تیرۆرستانی حەماسیان کردووەتە ئامانج".

بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، 30 چەکداری بزوتنەوەی حەماس لە 3 ژووری قوتابخانەکەدا خۆیان حەشارداوە و کراونەتە ئامانج.

فلیپ لازارینی، بەڕێوبەری ئاژانسی بەهاناوەچوون و کاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززە دەڵێت، ئیسرائیل هێرشەکەیان پێش ئاگاداری پێشوەختە کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان لە پێشووتردا تەواوی ئەو ناوچانەیان بۆ ئیسرایل دیاریکردووە کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.

لازارینی دەشڵێت، "هێرشکردنەسەر، بە ئامانجگرتن و بەکارهێنانی دامەزراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مەبەستی سەربازی لادانێکی زەقە لە یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار