787 ئاوارەی دیکەی کەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ،لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی.
ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 787 ئاوارەی دیکە لە کەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەشڵێت، لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی.
بەپێی راگەیاندراوەکە ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستا نزیکەی 370 خێزان لە کەمپی ئاشتی ماونەتەوە و دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ئەوانیش دەگەڕێنەوە و کەمپەکە دادەخرێت.
بابهتی پهیوهندیدار