چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI کرا

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیارانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەمە 6ی حوزەیرانی 2024، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBl بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی 539 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان هەشت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بە ناردنی ئەم لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە 3917 فەرمانبەر، کە لە نێویشیاندا 368 یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و ڕادەستی تیمی هەژماری من کراوە.

ئاماژەبە وەشکراوە، وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار