ئومێد سەباح، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ بەغدا ئاشکرا دەکات

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه9ی حوزەیرانی 2024، ‌ شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئەوەدەخاتەڕوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیاکان  تاوتوێ کراوه‌.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە سەرۆکایەتی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کردووە، لە لاپەڕەی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایتیی فەیسبوک باسی له‌ ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ كردوه‌ و دەڵێت، له‌ بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كه‌ لە کۆبونەوەکەدا جەخت كراوه‌ته‌وه‌ لەسەر پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و هاوكات پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارە بۆ ئەو پرسە تاوتوێ کراون.

جێگای ئاماژیە، ‌ كه‌ دوێنێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.

لەم بارەیەوە، ئومێد سەباح، ڕایگەیاندبوو كه‌ ئامانج لە سەردانه‌كه‌ بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەره‌ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار