پەرلەمانتارانی کەرکوک داوای راگرتنی دابەشکردنی زەوی لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە دەکەن

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەرانی کەرکووک لە نووسراوێکی هاوبەشیاندا بۆ نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوایان کردووە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە رابگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، بە گومانی بوونی گەندەڵی لە کارەکانی پارێزگاری بەوەکالەت، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتارانی کەرکووک داوای ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی دەکەن.

نووسراوەکە، کە واژۆی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و حەوت پەرلەمانتاری دیکەی لەسەرە، هۆکاری داواکارییەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بوونی گومانی گەندەڵی لە ڕێکارەکانی ئیدارەی کەرکووک لە دابەشکردنی زەوی و کارەکانی شارەوانی لە تاپۆکردنی زەوییەکاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار