جومانە غەلای، سبه‌ینێ ده‌رگای خۆتۆماركردن داده‌خرێت، پارتی ئاره‌زووی نیشانداوه به‌شداری بكات
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، جومانه غلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، سبه‌ینێ ده‌رگای خۆتۆماركردن داده‌خرێت، پارتی ئاره‌زووی نیشانداوه به‌شداری بكات.
دەشڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان له فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان، ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیشانداوه.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیی و حزب و كاندیده تاكه كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌خرێت.
ئاماژەی بەوەشدەکات، کە هه‌موو لایه‌نه یاسایی و كارگێڕیی و دارایی و هونه‌رییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كراون و كۆمسیۆن به ته‌نیا لایه‌نی هونه‌رییه‌و په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیاسیی نییه، ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسا‌و پابه‌ندیی و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له‌سه‌ریه‌تی، جێبه‌جێیان ده‌كات.