پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق كەمترین ئەندامی خێزانی هەیە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق كەمترین قەبارەی ئەندامانی خێزانی هەیە كە ژمارەیان چوار كەسە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەشڵێت، قۆناغی ئەزموونی سەرژمێری دانیشتوان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و كوردستان كۆتاییهات و تیایدا ئاماری زیاتر لە 45 هەزار خێزان كۆكرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامیشدا دەركەوت 91%ی سەرۆك خێزانەكان پیاوبوون و 9%ی تریشیان ژن بوون، هەروەها 50.1%ـی خێزانەكان لە رەگەزی نێر و 49.9% شیان لە كچان و ژنان پێكهاتوون.

شوان جەبار یاریدەدەری سەرۆكی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانیش رایگەیاند، بەگوێرەی سەرژمێری ئەزموونی تێكڕای قەبارەی خێزان لە عێراق شەش كەسە، كە بەرزترینی لە پارێزگاكانی باشوری عێراقە و تێكڕای قەبارەی خێزان لەوێ حەوت كەسن.

وتیشی، پارێزگای سلێمانیش لەسەر ئاستی عێراق كەمترین قەبارەی خێزانی هەیە كە بە چوار كەس پێوانەكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار