حه‌یده‌ر ئه‌لمه‌تێری، چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی، نووسراوێكی فه‌رمی ده‌ركرد، تێیدا به گوێره‌ی پرنسیپی چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، دانپیانانی به زانكۆ و كۆلیژه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14 حوزه‌یرانی 2024، لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، هۆكاره‌كانی دانپێدانه‌نانی به زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر ئه‌لمه‌تێری ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" رایگه‌یاند،"له ماوه‌ی رابردوودا، لیژنه‌كه‌مان په‌یوه‌نیدی كرد به یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ كاروباری زانستی، بۆ زانینی ئه‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له عێراق، دان به زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌نێت.
ئه‌مەش لە کاتێکدایە، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو مانگه، له لایه‌ن خوێندكارانی پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه، داواكاری و سكاڵایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌شتووه‌ته لیژنه‌كه‌مان".
حه‌یده‌ر ئه‌لمتێری ئەوەیخستۆتەڕوو، وه‌زاره‌ت وه‌ڵامی داینه‌وه ناته‌واوییه سه‌ره‌كییه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان رازینابن دان به هه‌ندێك زانكۆ و كۆلێژی ئه‌هلیدا بنێن كه له‌لایه‌ن به‌غداد‌ه‌وه دانیان پێدانراوه، خۆی مه‌سه‌له‌كه وا ده‌خوازێت، پێویسته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له عێراق دانیپێداده‌نێت، هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ندبێت".
حه‌یده‌ر دەشڵێت. "له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی، نووسراوێكی فه‌رمی ده‌ركرد، تێیدا به گوێره‌ی پرنسیپی چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، دانپیانانی به زانكۆ و كۆلیژه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ناوه‌ند، ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هه‌رێم بوو، به‌ڵام هه‌رێم وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه".
لێره‌وه له به‌رواری 23ی ئابی ساڵی 2023، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌ند، به ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی راگه‌یاند رازی نییه ده‌رچووانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ند نه‌بێت به دانپیانان به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراق كه هه‌ولێر رازینابێت ئیعتیرافیان پێبكات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه، له‌ژێر رۆشنایی ناكۆكییه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كراوی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر.
به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێم، ره‌تیده‌كاته‌وه دان به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراقدا بنێت.
ئه‌مه وایكرد وه خوێندنی باڵای فیدراڵی، رێكه‌وتنێك واژۆ بكات كه تێیدا هه‌ردوولا دان به‌یه‌كتردابنێن.
واته به‌غداد دان به زانكۆكانی هه‌رێمدا ده‌نێت، له هه‌مانكاتدا هه‌ولێر دان به زانكۆكانی عێراقدا بنێت.
هه‌رچه‌نده به‌غداد دانی به سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمداناوه، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له خۆغافڵكردن و ره‌تیده‌كاته‌وه دان به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراقدا بنێت.
ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی، رێگری ده‌كات له‌وه‌ی له میانه‌ی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی، هه‌زاران ده‌رچووی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن.
ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروست ده‌كات.