حكومەتی عێراق داوای ناوی هەموو هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەكات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 224، د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق داوای ناوی هەموو هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستان دەكات و بە دوای بیانوودا دەگەڕێت كە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستبكات.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر رێككەوتن كرا بۆ ناردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان، بەڵام حكومەتی عێراق داوای ناوی هەموو هێزە ئەمنییەكان داواكات و تا ئەم ساتە وەختەش چارەسەری ریشەیی بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داهاتی ناوخۆ نەدۆزراوەتەوە.

فازڵ نەبی ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی نەوتی هەرێم كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستناكات، بەڵام دەبێت لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت هەرێم و بەغداد بگەنە رێككەوتنی كۆتایی چونكە حكومەتی عێراق بە دوای بیانوودا دەگەڕێت كە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستبكات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار