ئاری هەرسین، بەبێ‌ پارتی هیچ ناكرێ و دادگای فیدراڵیش بە حساباتەكانی خۆیدا چووەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، ئاری هەرسین, بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دژی هەڵبژاردن نەبووین بەڵكو دژی پیلانگێڕی بووین.

دەشڵێت، ھەوڵی ئێمە لە ڕابردوو دژی ھەڵبژاردن نەبوو، بەپێچەوانەوە دژی ئەو پیلانگێڕیە بوو، ھۆکارەکانمان دیاری کردبوو، وتمان بەو شێوەیە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەین.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەو سیاسەتە حەکیمانەیەی سەرۆک لەسەر بنەمای خۆ نەچەماندن, چەندین جار ئەمەی بەرجەستە کردووە لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیدا و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

باسی لەوەشکرد، زۆر کەس گرەوی لەسەر ئەوە کردبوو ئەگەر پارتی بەشداری ھەڵبژاردن نەکات ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ و ھەڵبژاردن ھەر دەکرێت، دواجار سەلمێنرا کە پارتی وەکو گەورەترین پارتی سیاسی لە کوردستان ژمارەیە و بەبێ پارتی ھیچ ناکرێ و ئەو ئەنجامەی دەستکەوت سەرکەوتنێکی گەورەبوو، پشکی شێری ئەو سەرکەوتنەش بەر جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدڕاڵی بە حیساباتی خۆیدا چوویەوە و چووە ناو گۆڕانکارییەکان و دەبینین ئێستا چاوەڕێی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ دیاری کردنی وادەی نوێی ھەڵبژاردن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار