وەزارەتی ئەوقاف ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، رێکكەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاونیشتمانییانەی مردوون یاخود ونبوون لە وڵاتی سعودیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، رێکكەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاونیشتمانییانەی مردوون یاخود ونبوون لە وڵاتی سعودیە.

دەشڵێت، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یاخود کەسێکی مردووە یان ونبووە لە سعودیە، با پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغكردنیان.

پێشتریش نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی رایگەیاندبوو، تاوەکو دووەم رۆژی جەژنی قوربان، 10 حاجیی هەرێمی کوردستان لە مەککە گیانیانلەدەستداوە، تەنیا یەک حاجییان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە چووەتە سعودیە و ئەوانەی دیکە بە ڤیزای گەشتیاریی یاخود یەکساڵی چوونەتە ئەو وڵاتە.

هاوكات، رۆژگار جەعفەر، بەپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە ئەوەی خستۆتەڕوو، سێیەم رۆژی جەژن مەراسیمەکانی فەریزەی حەج کۆتاییان دێت و لە دوای 20ـی ئەم مانگەوە، یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی وشکانییەوە دەست بەگەڕانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان دەكەن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار