کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كەشناسیی عێراق پێشبینیدەكات لە كۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو شەپۆلی گەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە بەرەو نزمبوونەوە بڕوات.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگهیاند، "ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە پەیوەندیدارە بەو نزم پاڵەپەستۆ گەرمییە وەرزییەی كە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوەو بەوەش بەرزترین پلەكانی گەرما لەنێوان 45 بۆ 51 پلەی گەرمیدان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كاریگەی ئەو شەپۆلە گەرمایە كەمببێتەوە"، هەروەها پێشبینی كردوە كە لە دو رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما لە بەغدا 50 پلەی سەدی بن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا چەند رۆژی داهاتو خۆڵبارینی تێدا نابێت.