رۆژی 22ی حوزەیران یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دێتەوە

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22ی حوزەیرانی 2024، لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێ دەکەون.
ئەمەڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ڕۆژی 22ی حوزەیران یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و دواین کاروانیش لە 30 حوزەیران دەبێت.
دەشڵێت، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22-6-2024 لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێ دەکەون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رۆژی 24ی حوزەیرانی 2024، لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دواین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی 30ی حوزەیرانی 2024 لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوەکەدا، داوا لە کەسوکاری حاجیان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فرۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فرۆکەخانەکان دروست نەبێت و هاوکاری دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکوو حاجیان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.
