د. ئەحمەد کەرکوکی، دوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجوونەوەی پارێزگای کورکوک بەڕێوەدەچێت
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەدوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت و ئامانج لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، چالاک کردنەوەی ئەنجومەنەکەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لەدوای کۆتایی هاتنی جەژنی قوربان دەبێت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت، بۆ ئەمەش رێکەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی شارەکەدا کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەکە بۆ چالاک کردنەوەی ئەنجومەنەکەیە، لەدوای ئەوە لایەنە براوەکان 30 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ رێکەوتن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیەتی پارێزگای کەرکوک.
بابهتی پهیوهندیدار