ژمارەی ئەو حاجییانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستدا لە هەزار کەس نزیکبووەتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، ژمارەی ئەو حاجیانەی کە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 922 کەس، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە حاجییەکانیش بێسەروشوێنن و بنەماڵەکانیان نیگەرانن.

دیپلۆماتێکی عەرەب بە پەیامنیری فەرەنسای راگەیاندووە، "1400 حاجی خەڵکی میسر بێسەروشوێنن و لەو ژمارەیە 600 کەسیان گیانی لە دەستداوە و پێش بینی دەکرێت ژمارەی حاجییە میسرییەکان کە گیانیان لە دەستداوە زۆر زیاتر بێت".

بەشی زۆری ئەو حاجیانەی لە حەجی ئەمساڵدا گیانیان لە دەستداوە، بە ڤیزەی حەج سەردانی سعودیەیان نەکردووە. 

جگە لە میسر، ژمارەیەکی زۆر حاجی لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ گیانیان لە دەستداوە، لە ئەمساڵدا 19 حاجی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە. هەروەها 11 حاجی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەستداوە. 68 حاجی خەڵکی هێندستان، 20 حاجی خەڵکی ئەردەن، هەروەها ژمارەیەک حاجی لە وڵاتانی ئەندۆنزیا، توونس، سەنگال گیانیان لەدەستداوە.

ساڵی رابردوو 200 حاجی لە مەراسیمی حەجدا گیانیان لە دەستدا کە زۆربەیان خەڵکی ئەندۆنوزیا بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار