لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا 15 هەزار کەس لەدەروازەی باشماخ چوونەتە ئێران

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، مەریوان کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەیان بەردەوام بووە و 20 هەزار کەس هاتوچۆیان کردووە.

دەشڵێت، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 15 هەزار کەس لە دەروازەکەیانەوە چوونەتە ئێران.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو 20 هەزار کەسە، پێنج هەزار کەسیان لە وڵاتی ئێرانەوە لە دەروازەکەی ئێمەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 15 هەزار کەسەکەی دیکە چوونەتە ئەو وڵاتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار