zhyr

دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام لەسەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانى هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

بەپێی زانیارییەکان بێت، لیستى مووچەى مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانى هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکانى بڕیوە و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامدا پارەکە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنى مووچەکانیان بکرێت.

دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی ئەو کێشانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵییەوە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروستکران بۆ زیاتر لە دوو مانگ دواکەوت، پێش جەژن مووچەی مانگی چواریان وەرگرت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار