وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 397 ئاوارەی کوردی ئێزدی گەڕانەوە زێدی خۆیان

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
397 ئاوارەی کوردی ئێزدی دانیشتووی كامپی خانكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەڕێندرانەوە بۆ زێدى خۆیان لە سنوورى شنگال.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 397 ئاوارەی کوردی ئێزدی دانیشتووی كامپەكانی دهۆك گەڕێندرانەوە بۆ زێدى خۆیان لە سنوورى شنگال.
ئاماژە بەوەشكراوە، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران (IOM) و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتمانە بە مەبەستى كۆتایهێنان بە پرسى ئاوارەكان.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر ئیڤان فایەق وەزیر كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو، تا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم كامپەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دادەخرێت، هەروەها تا كۆتایی مانگی تەمموز سەرجەم كامپەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەخرێت.
