وەزیری نەوتی عێراق: گازی هاوردەکراو بەشی کارپێکردنی سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ناکات
5 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
حەیان عەبدولغەنی دەڵێت، بەردەوامین لە جێبەجێکردنی 8 پڕۆژەی گەورە بۆ وەبەرهێنانی گاز و یەکێک لەو پڕۆژانەش پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆرە لە عێراق.
رۆژی سێشەممە 25-6-2024، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، گازی هاوردەکراو بەشی کارپێکردنی سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ناکات، بەڵام گازی ئێران سەرچاوەیەکی سەرەکییە لە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا.
دەشڵێت، بەرهەمهێنانی گازی پوخت لە عێراق دوو ملیار پێ سێجای تێپەڕاندووە و لەماوەی ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی گاز تۆمارکراوە.
سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی گاز ئەوەی خستەڕوو، بەردەوامین لە جێبەجێکردنی 8 پڕۆژەی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی گاز و قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆر لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی وزەی خۆر دابینکردنی 250 مێگاوات لەخۆدەگرێت. باسی لەوەشکرد، کۆمەڵێک رێککەوتنیان ئەنجامداوە بۆ بەرهەمهێنانی گاز لە پەستانی نزمیشدا.