تاوەکو ئێستا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر نەکراوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تاوەکو ئێستا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر نەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ 8ی راگەیاند، تاوەکو ئێستا کێشەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان چارەسەر نەکراوە.

دەشڵێت، لیستى مووچەى مانگى شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەى بەغدا دەکرێت.

لەبارەى مووچەى مانگى حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان ئەوەی خستۆتەڕوو، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاریش نەنێردراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار