عیماد جەمیل: لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، کاتەکە زۆر گونجاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی حوزەیرانی 2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەنووسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، راگۆڕینەوە لەنێوان کۆمیسیۆن و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەبووە بۆ دیاریکردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لەو وادەیە هەڵبژاردن بکرێت.
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی حوزەیرانی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێم 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
بابهتی پهیوهندیدار