ئەمرۆ وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای چەندین جار درێژكردنەوەو دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن، ئەمرۆ وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024، وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدە سەربەخۆكان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

کۆتایی هاتنی وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوای رۆژێک دێت لە دیاریکردنی كاتی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە, کە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد.

جێگای ئاماژەیە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق, رۆژی 24ی ئەم مانگە بۆ چەند جارێکیتر، سێ رۆژ ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی درێژ کردەوە, بەگوێرەی بڕیارەکە درێژكردنەوەی وادەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ 27 حوزەیران بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار