باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: پێشوازی لە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەلینا رومانسكی دەڵێت، هەڵبژاردن بۆ چەندین جار دواخرا لەپێناو هەرێمی كوردستان و عێراقێكی دیموكراتی هیوادارین هیچ دواخستنێكی تر روونەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024، ئەلینا رومانسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئێكس نوسیوویەتی، پێشوازی لە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین لە 20ی تشرینی یەكەم.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین زامنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردن و رۆشنی بكات.
ئەلینا رومانسكی ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستخۆشی لە هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم دەكەم".
دەشڵێت، هەڵبژاردن بۆ چەندین جار دواخرا لەپێناو هەرێمی كوردستان و عێراقێكی دیموكراتی هیوادارین هیچ دواخستنێكی تر روونەدات.
بابهتی پهیوهندیدار