ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا دەکرێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ئاماده‌كراو ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شەشی  فەرمانبەران و مووچه‌خۆرانی هەرێم ئامادەکراوە و هەر ئەمڕۆ رەوانەی بەغدا دەکرێت.

دەشڵێت، لیسته‌كه‌ به‌ هه‌ردوو شێوازی كاغه‌زی و سیدی ئاماده‌كراوه‌ و واژووی له‌سه‌ر كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار