هەناردەکردنی نەوت لە دوو کێڵگەی عێراق راگیراوە
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگى ئایارى رابردوودا وەزارەتى نەوت زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوورەوە هەناردە کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئامارى هەناردەى نەوتى بۆ مانگى ئایارى رابردووى بڵاوکردەوە، لەو مانگەدا 104 ملیۆن و 130 هەزار و 292 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشووری عێراق.
بەپێی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی نەوتی عێراق بێت، لە مانگی ئایاردا نەوت لە کێڵگەى گەیارەى موسڵ و کێڵگەکانى کەرکوکەوە هەناردە نەکراوە، بەڵام لە مانگەکانی رابردوودا لەو کێڵگانەوە نەوت هەناردە دەکرا.
لە مانگى نیسانى ئەمساڵدا، عێراق 100 ملیۆن و 921 هەزار و 250 بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی لە کێڵگەى گەیارە و 448 هەزار و 606 بەرمیلى لە کەرکوکەوە هەناردە کراوە.